کوردستانگرنگ

سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان داوا لە وەزارەتی دارایی دەکات خانەنشین بکرێن

سەرۆکایەتی دیوانی پەرلەمانی کوردستان نووسراوێک ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە 2ـی 7ی 2023، سامان ئەحمەد بەکر، بەرپرسی راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ سەرۆکایەتیی دیوانی پەرلەمانی کوردستان نووسراوێک ئامادە دەکات بۆ ئەوەی ئاراستەی وەزارەتی دارایی و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینکردن بکرێت، بەمەبەستی خانەنشینکردنی هەر 111 پەرلەمانتاری خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان.”

ڕاشیگەیاند، پڕۆسەی خانەنشینکردنی پەرلەمانتاران، هەر 111 پەرلەمانتارەکە دەگرێتەوە، مەگەر پەرلەمانتارێک خۆی رەتیبکاتەوە خانەنشین بێت و بیەوێت بگەڕێتەوە سەر کاری پێشووی.

لەبارەی مەرجەکانی خانەنشینکردنی پەرلەمانتاران، سامان ئەحمەد بەکر گوتی، هەر پەرلەمانتارێک تەمەنی لە 45 ساڵ کەمتر نەبێت و 15 ساڵ خزمەتی هەبێت، لە سەدا  25 تاوەکو 50ـی مووچەی ئێستای لەکاتی خانەنشینبوون وەردەگرێت. ئەگەر هەر پەرلەمانتارێکیش تەمەنی لە 45 ساڵ کەمتربێت و کەمتر لە 15 ساڵ خزمەتی هەبێت، کەمتر لە سەدا 25ـی خانەنشینی وەردەگرێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button