
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، لە گەرەکێکی شاری هەولێر دەستیان بەسەر کۆگایەکی بێ مۆڵەتی (چەک و چاک کردنەوەی چەک)دا گرت.
لە بڵاوکراوەیەکی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێردا هاتووە، “لە گەڕەكی (لاوان) لەناو شاری هەولێر، توانیمان دەست بەسەر کۆگایەکی بێ مۆڵەتی (چەک و چاک کردنەوەی چەک)دا بگرین.
لە کاتی پشکنین بۆ ئەم کۆگایە، دەست بەسەر دەیان پارچە چەکی جۆراوجۆردا گیرا كە چەكەكان لە جۆری (کلاشینکۆف، دەمانچە، M4، قەناس و بی كەی سی) بوون، لەگەڵ ژمارەیەکی زۆری (فیشەک) و سەدان پارچەی يەدەگی چەک و چەند ئامێرێکی تایبەتیی تۆڕنەکردن و لێدان و گۆڕینی ژمارەی چەک و چەندین پارچەی جۆراوجۆری کەلوپەلی سەربازی، کە بە شێوەی نایاسایی مامەڵەی پێوە دەکرا.”
ئاسایشی هەولێر ڕاشیگەیاند، خاوەنی كۆگاكە بە ناوی (ڕ.ع.ج) دەستگیر کرا و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و ڕووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.



