کوردستانگرنگ

گەنجێک هاورێکەی خۆی بە 13 گوللە دەکوژێت

درەنگانی شەوی ڕابردوو دووشەممە ٣/٧/٢٠٢٣ گەنجێک لە کەرکوک لەلایەن هاورێکەیەوە بە 13 گوللە دەکوژرێت.

عەقید یوسف ساڵح، بەڕێوبەری بنکەی پۆلیسی ئازادی لە شاری کەرکووک،ڕایگەیاند: کوژراوەکە ناوی (مەهدی حەسەن)ـە کوردە و تەمەنی 25 ساڵە و نیشتەجێی گەڕەکی ئیسکانی لەرکووکە، لەلایەن هاورێکەی خۆیەوە 13 گولـلەی کڵاشینکۆفی لێدراوە، دەستبەجێ لەو شوێنە گیانی لەدەستداوە.

ڕاشیگەیاند: “لێکۆڵینەوەمان لە رووداوەکە دەستپێکردووە و هاوڕێ بکوژەکە هەڵهاتووەو دەستگیر نەکراوە، بەڵام ئێمە بە شوێنیەوە دەبین تاکو دەستگیری دەکەین”.

تاوەکو ئێستاش نازاندرێت هۆکاری دەمەقاڵیەکەی ئەو دوو هاورێیە لەسەر چیبوو.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button