
بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی دەڵێت: یەکەم تووشبووی تای خوێنبەربوون کە ژنێکی تەمەن 45 ساڵە لە پارێزگای سلێمانی تۆمارکرا کە پیشەی بەخێوکردنی ئاژەڵە.
د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، ژنێكی تەمەن 45 ساڵی خەڵكی چوارقوڕنە توشی نەخۆشی تای خوێنبەربوون بووە، کە كاری ڕاستەوخۆ و بەركەوتەی لەگەڵ ئاژەڵ بووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، مەترسی بڵاوبوونەوەی كۆلێرا (سكچوون و ڕشانەوە) هەیە، چونكە ئێستا ژمارەی تووشبووان زۆرە و ئەگەری زیاتربوونی هەیە، لە ئیستاشدا حاڵەتی دیكەش هەیە، بەڵام هێشتا پشكنینەكان دەرنەچوون.
جەختیشی كردەوە، لە چارەسەر و بەدواداچوون بەردەوام دەبین و داواكارین هاووڵاتیان ئەوەش نەكەن بە بابەتی كۆرۆنا، چونكە چۆن وتمان ئەوەی بەركەوتەی هەبێت لەگەڵ ئاژەڵ مەترسی هەیە، ئەوەتا ئەو كەسەی تووشبووە كاری لە ئاژەڵداریدا كردووە.
Facebook Comments Box



