
بەیانی ئەمرۆ شەممە ٨/٧/٢٠٢٣ تیمەکانی شارەوانی هەولێر، دەستیان کرد بەگرتن و کۆکردنەوەی سەگی بێلانە.
رەوەند قادر سەرۆکی شارەوانی ناحیەی دارەتوو کە یەکەم شوێن بوو دەستپێکردنی هەڵمەتی گرتنی سەگی بێلانە، لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ڕایگەیاند: ئەمرۆ لەژێر بڕیاری پارێزگاری هەولێر دەستمان کرد بە گرت و گواستنەوەی سەگی بێلانە، لە سنوری شارەوانی ناحیەی دارەتوو، “تا ئەوکاتەی بنبڕدەبێت ئێمە بەردەوام دەبین.”
ڕاشیگەیاند، گرتنەکە بەشێوەی قەفەز دەبێت و شەوان هەندێک گۆشت لەناو قەفەز دادەنێین و پاشان کە سەگەکان چوونە ناو قەفەزەکە ئێمەش دەیگوازینەوە بۆ شەلتەر.
وتیشی: ئەوەی ئەمرۆ کردومانە تەنها هەڵمەتێکە، لە رۆژانی داهاتوو بە شێوەیەکی رێکخراو باشتر کارەکان دابەش دەکەین.
Facebook Comments Box



