
ئەمڕۆ سێشەممە، دادگای لێکۆڵینەوەی کەرکوک بۆ جاری دووەم بڕیاریدا راگرتنی ( شایەن عەلی ) لەزیندان درێژبکرێتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ شایەن عەلی لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە ئامادەبوە و جیا لەوەی وتەی لێوەرگیراوە لەبارەی دۆسییەی لەخۆگرتنی منداڵەکەی، هاوکات بڕیاردرا تاوەکو ١٨ ی ئەم مانگە لەزیندان بمێنێتەوە.
رۆژی ٢٣ی مانگی ٦ لەلایەن دادگای کەرکوکەوە بڕیاردرا بە راگرتنی شایان عەلی دواتر گوازرایەوە زیندانی گرتن و گواستنەوە ( تەسفیرات ).
Facebook Comments Box