
لەشاری هەولێر تەرمی پارێزەرێك لە ماڵەكەی خۆی دۆزرایەوە، بەگوێرەی پشكنینە سەرەتاییەكانیش، رووداوەكە خۆكوژی بووەو پارێزگەرەكە بە دەمانچە خۆی كوشتووە.
رووداوەكە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، لە گەڕەكی منارەی چۆلی لەسەنتەری شاری هەولێر روویداوە، بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە كەسێكی نزیكی پارێزەرەكە وەرگیراوە، قوربانییەكە ناوی عیزەت عەبدولڕەزاقەو پیشەی پارێزەر بووە.
لەكاتی رووداوەكە بەتەنها لەماڵەوە بووەو بەپێی پشكنینە سەرەتاییەكانی پزیشكی دادی هەولێر، رووداوەكە خۆكوژی بووەو پارێزەرەكە گولـلەیەكی دەمانچەی بە چاوی خۆیەوە ناوە.
تائێستا پۆلیسی هەولێر بە فەرمی هیچ زانیارییەكی لەبارەی رووداوەكە بڵاونەكردووەتەوە.
Facebook Comments Box