کوردستانگرنگ

کۆمیسیۆنی عێراق وەڵامی داواکەی سەرۆکایەتی هەرێمی دایەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، له نووسراوێكى فه‌رميدا كه‌ به‌روارى دووشه‌ممه‌ 2023/7/10 به‌ واژۆى سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ئاڕاسته‌ى كۆمسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنى عێراق كراوه و کۆپییەکی به‌ لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كان دراوه‌‌.

جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەمرۆ چوارشەممە 12ـی7ی 2023، راگەیاند، “کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان چەندین جار دووپاتیکردووەتەوە ئامادەیە سەرپەرشتیی هەڵبژادنی پەرلەمانی کوردستان بکات، بەڵام جەخت لەوە دەکەینەوە، ناتوانین هەردوو هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق و پەرلەمانی کوردستان لە یەک کاتدا بەڕێوەببەین و لانیکەیم پێویستیمان بە شەش تا حەوت مانگ هەیە بۆ ئەوەی ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکەین”.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button