
هەندێ پەیجی سۆشیال میدیا بۆ لاڕێدا بردنی ڕای گشتی و خۆ دەرخستن و لە پێناو هەندێ لایک و فالۆو دەستیان بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی بێ بنەما و ناڕاست لەبارەی کرێی کارەبا کردووە.
وەزارەتی کارەبا، هاووڵاتیان و هاوبەشانی کارەبا بە هەموو پۆلەکانییەوە دڵنیا دەکاتەوە بە هیچ شێوەیەک گۆڕانکاری لە نرخی کارەبا نەکراوە و تەنیا ئەو یەکە نیشتەجێبووانەی بە High Cost ناسراون، لە چوارچێوەی پڕۆژەیەکی نموونەیی ئەزموونەییدا کارەبایەکی 24 کاتژمێرییان بۆ دابین کراوە و چاودێریی دەرئەنجامەکانیشی دەکەین. بۆ پشتڕاست کردنەوەی ئەم بابەتە، بووەتە بڕیار و لە وەقایعیی کوردستان بڵاو کراوەتەوە.
وەزارەتی کارەبا بە مافی خۆی دەزانێت سکاڵا لەسەر ئەوانە تۆمار بکات هەواڵ و زانیاریی ناڕاست و مەبەستدار لەبارەی کار و چالاکییەکانی ئەم وەزارەتە خزمەتگوزارییە بڵاو دەکەنەوە.
Facebook Comments Box