
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی رایگەیاند، پارتی ئاماده‌كاری كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌فته‌ی داهاتوودا كۆبوونه‌وه‌ی سێیه‌م له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌نجام بدات دەشڵێت، “پارتی بژارده‌ی سه‌ره‌كی بریتییه له سفركردنه‌وه‌ی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی”.
هێمن هه‌ورامی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پارتی ئاماده‌كاری ته‌واوه‌تی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌فته‌ی داهاتوودا كۆبوونه‌وه‌ی سێیه‌م له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌نجام بدات، له دوو كۆبوونه‌وه‌ی رابردوودا گفتوگۆی زۆر جیددی و راشكاوانه كراوه و ئه‌نجامی ئه‌رێنیش له‌ناو كۆبوونه‌وه‌كاندا هاتووه‌ته ئاراوه.
هێمن هەورامی ئاماژەی بەوەش کردووە، پارتی بژارده‌ی سه‌ره‌كی بریتییه له سفركردنه‌وه‌ی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و پابه‌ندبوونه به‌و بنه‌ما و رێككه‌وتنانه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ر دروستكراوه، هه‌روه‌ها سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا، كه پارتی و یه‌كێتی هه‌ردوولا داوای گهرهنیت له یه‌كدی ده‌كه‌ن،