کوردستانگرنگ

نرخی نەوتی سپی ماڵان بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

لە ئیستادا نرخی نەوتی سپی ماڵان بە ١٣٥ هەزار دینارە، بەوتەی لایەنە پەیوەندیدارەكانیش ئەگەری زیاتر هەرزانبوونیشی هەیە.

قوربانی حەمە عەزیز، یەكێك لە نەوتفرۆشانی هەڵەبجە ڕاگەیاند: ماوەی چەند مانگێك دەبێت نرخی نەوتی سپی ماڵان بەردەوام ڕوو لە دابەزین دەكات بەجۆرێك لە ئێستادا نرخی بەرمیلێك نەوت لە نێوان 135بۆ 145 هەزار هەزار دیناردایە و بەرارود بە شەش مانگی ڕابردوو لە %50ی نرخەكەی دابەزیوە.

سەبارەت بە هۆكاری ئەو دابەزینەیش وتی: دابەزینی نەوت پەیوەندی بە خواستی هاووڵاتیانەوە هەیە و كەمتر خواست لەسەر نەوتە، لەگەڵ بەردەوامی ڕاگرتنی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان کە هۆكارێكی دیكەیە، چونكە بەشێكی زۆری نەوتی هەرێم ئێستا لەپاڵاوگەكانی ناوخۆ بەكار دەهێندرێت.

شایەنی باسە لە زستانی ئەمساڵدا نرخی بەرمیلێك نەوتی سپی 270 هەزار دیناری تێپەڕاندوو گەیشتنە نزیكەی 300 هەزار دینار، بەڵام ئێستا نرخی نەوتی سپی بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزیووە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button