
شه‌عبان به‌رواری قایمقامی ئاكرێ رایگەیاند، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرنگیی زۆر به پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌دات و به‌رده‌وام پڕۆژه‌ی نوێ له سنووری ئاكرێ جێبه‌جێ ده‌كرێن.
روونیشی كرده‌وه كه له ئاكرێ شاره‌وانیی “كه‌لاتی” كه شاره‌وانییه‌كی نوێیه و پێویستی به خزمه‌تگوزاری هه‌یه، گوندی بامشمشیش كه سه‌ربه دینارته‌یه، گوندێكی فراوان و گه‌وره‌یه و ئه‌ویش پێویستی به‌وه هه‌یه رێیه ناوخۆی ه‌كانیان قیرتاو و كۆنكریت بكرێن، بۆیه بودجه‌یان بۆ ته‌رخان كراوه.
دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه بۆ دروستكردنی رێیه ناوخۆییه‌كانیان، گوژمه‌ی 727هه‌زار دۆلار ته‌رخان كراوه و ئێستا دراوه‌ته به‌ڵێنده‌ر و كه‌وتووه‌ته واری جێبه‌جێكردنه‌وه.
Facebook Comments Box



