
دوای پێنج رۆژ بێسەروشوێن بوونی، تەرمی هاوڵاتیەکی پارێزگای هەڵەبجە لە کرماشانی ئێران دۆزرایەوە.
هاووڵاتییەکی خەڵکی سنووری پارێزگای هەڵەبجە بە ناوی غازی مستەفا، گوندەکەیان لە نزیک سنووری نێوان هەرێمی کوردستان و رۆژهەڵاتی کوردستانە، لەکاتی کوژاندنەوەی ئاگر لە ناوچەکەیان بێسەر و شوین بووە، دوای پێنج رۆژ تەرمەکەی لە نەخۆشخانەیەکی شاری کرماشان دۆزراوەتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو هاووڵاتییە بە تەقەی پاسدارانی ئێران کوژراوە، دواتر تەرمەکەیان بردووەتە نەخۆشخانەیەکی شاری کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان.

Facebook Comments Box



