کەشتیی ئایکۆنی دەریا قەبارەکەی پێنج هێندەی کەشتیی تایتانیکە و 368 مەتر درێژییەکەیەتی و کێشی 250،800 تۆنە.
ئایکۆنی دەریا ناوی گەورەترین کەشتییە لە جیهاندا، کە لەلایەن کۆمپانیای رۆیاڵ کاریبیان بە تێچووی 1.5 ملیار پاوەند (دوو ملیار دۆلاری ئەمریکی) دروستکراوە و لە توانایدایە 7600 سەرنشین لەخۆبگرێت.
لە هەفتەی رابردوودا بەسەرکەوتوویی کەشتییەکە تاقیکرایەوە، بڕیارە لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی داهاتوودا یەکەمین گەشتی خۆی ئەنجامبدات، بەپێی راگەیەندراوێکی کۆمپانیا گەشتیارییەکە، هەتا ئێستا بە بەهای نزیکەی پێنج ملیۆن پاوەندی بەریتانی تکتی گەشتکردن بە کەشتییەکە فرۆشراوە.
Facebook Comments Box