
شه‌قامی به‌رده‌م دادگای كۆنی سلێمانی تا ده‌گاته به‌رده‌م مزگه‌وتی گه‌وره به‌ربه‌ستكراوه به‌هۆی كاری نۆژه‌نكردنه‌وه و قیرتاوكردنه‌وه.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند: “ئاگاداری شۆفێران دەکەینەوە، لە ئێستادا شەقامی بەردەم بینای کۆنی دادگای سلێمانی تا دەگاتە بەردەم مزگەوتی گەورە بەربەستکراوە و کاری قیرتاوکردن و نۆژەنکردنەوەی تیادا ئەنجامدەدرێت”.
ئه‌وه‌شی وتووه: “داوا لە شۆفێران دەکەین تا کاری نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردنی ئەو شەقامە بە کۆتادێت شەقامەکانی دیکە بۆ گەیشتن بە ناو بازاڕ بەکاربهێنن”.
لەماوەی دوو مانگی رابردوودا تا ئێستا نزیکەی 107 هەزار و 77 مەتر دووجا قیرتاوکردن لە سلێمانی ئەنجامدراوە.
Facebook Comments Box



