کوردستانگرنگ

لە گەرمیان رووبەڕووبوونەوە لەنێوان ئاسایش و گرووپێک دروست دەبێت

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە گروپێکی چەکداری نایاساییان لە کەلار دەستگیرکردووە کە ناویان لە خۆیان نابوو “فەوجە خۆبەخشەکانی گەرمیان”

لە ڕاگەیەندراوەکەی دەزگای ئاسایشدا هاتووە کە لە ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی ئاسایش و ئەو گروپە چەکدارییە، ئەندامێکی گروپەکە کوژراوە و دوو ئەندامی تریان بریندار بوون، هاوکات دوو کارمەندی هێزەکانی ئاسایش بریندار بوون.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە ئەو گروپە بووبوونە هۆی پشێوی و نائارامی لە ناوچەکەدا و هەستاون بە خۆنمایشکردن و وەرگرتنی سەرانە و هەڕەشەکردن و تەقەکردن و تۆقاندنی هاوڵاتییان.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button