
لە ئەنجامی ڕووخانی تونێلێکی بەفری، گەشتیارێکی ته‌مه‌ن 35 ساڵان کە خه‌ڵكی ناحیه‌ى رۆڤیای سه‌ر به پارێزگای دهۆکە کەوتە ژێرییەوە.
لەمبارەیەوە ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى چۆمان رایگه‌یاند: “له ئه‌نجامى دارووخانى به‌شێكی تونێلى پڕژێ، ئەو گەشتیارە کەوتە ژێرییەوە کە بەوهۆیەوە قاچێكی شكاوه‌و ده‌موچاویشی كه‌مێك بریندار بووه.”
گەشتیارەکە ته‌مه‌ن 35 ساڵانە و خه‌ڵكی ناحیه‌ى رۆڤیای سه‌ر به پارێزگای دهۆکە، کە لەگەڵ چه‌ند كه‌سێكی نزیكى بۆ مه‌به‌ستى گه‌شتكردن چوبووه ئه‌و شوێنه.
ئەمە لە کاتێکدا کە پێشتر گەشتوگوزاری چۆمان داواى له گەشتیاران كردبوو، نزیکی تونێلە بەفرەکانى ناوچه‌ى پڕژێ نه‌كه‌ون، چونكه مه‌ترسی داڕمانیان له‌سه‌ره.
Facebook Comments Box



