
سامان عەبدوڵڵا، بەرپرسی راگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین راگەیاند: “قوتابیان دەتوانن رۆژی یەکشەممە 23/9/2023، سەردانی یەکەی ژمێریاریی کۆلێژەکانیان بکەن، بۆ ئەوەی دەرماڵەی سێ مانگ پێکەوە وەربگرن”.
ئەمەش دوای ئەوە دێت مانگی 2ی ساڵی 2023 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، رەزامەندی دا لەسەر بەردەوامی و خەرجکردنی زیاتر لە 7 ملیار و 250 ملیۆن دیناری مانگانە وەک پاڵپشتی بۆ قوتابییان و خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێمی کوردستان و دابینکردنی خزمەتگوزاری بەشە ناوخۆییەکان بۆ ساڵی خوێندنی (2022-2023).
Facebook Comments Box