جیهانکوردستانگرنگ

پارتی سەرکۆنەی سوتاندنی قورئانی پیرۆز دەکات

ئەمرۆ پێنجشەممە ٢٠/٧/٢٠٢٣ وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەرکۆنەی سوتاندنی قورئان و سوتاندنی بالیۆزخانەی سوید لەبەغدا کرد.

دەقی راگەیاندراوەکەی وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان

بەناوی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە ئیدانەی هەڵکوتانەسەر و سووتاندنی باڵوێزخانەی وڵاتی سوید لە بەغدا دەکەین و ئەو ڕەفتارە دژ بە دەستوور و یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان دەزانین. لە هەمان کاتیشدا، ئیدانەی سووتاندنی قورئانی پیرۆزدەکەین و دژی سووتاندن و بێڕێزیکردنین بە پەرتوکە پیرۆزەکانی هەموو ئایینەکان و، پشتگیری لە بەڕێز سودانی و حکومەتی فیدراڵی عێراق دەکەین بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی بۆ دووبارە نەبوونەوەی ئەم جۆرە کردەوانە.

مەحموود محەممەد

گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان

20ـی 7ـی 2023

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button