جیهانرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ

عێراق مۆڵەتی کۆمپانیایەکی سوێدی هەڵپەسارد

دەستە عێراقییەکە لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: “عەلی موئەیەد، سەرۆکی دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکان، مۆڵەتی کارکردنی کۆمپانیای ئێریکسۆنی سوێدی بۆ پەیوەندییەکان لە نێو خاکی عێراقدا هەڵپەسارد، ئەوەش لە بەرامبەر رێگەدانی وڵاتەکەی بە سووتاندنی قورئانی پیرۆز و ئاڵای عێراق.”

هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە، 20-07-2022، نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، محەممەد شياع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق “وەزارەتی دەرەوە رادەسپێرێت بە کشانەوەی هەڵسورێنەری کاروباری عێراقی لە باڵیۆزخانەی عێرق لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوێد. هەروەها داوایکردووە باڵیۆزی سوێد لە بەغدا خاکی عێراق جێبێڵێت، ئەمەش وەک وەڵامێک بۆ دووبارە رێگەدانی حکومەتی سوێد بە سووتاندنی قورئانی پیرۆز و سووکایەتیکردن بە پیرۆزییەکانی ئیسلام و سووتاندنی ئاڵای عێراق.”

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button