وڵاتانی عه‌ره‌بی پەیوەندیەکانیان له‌گه‌ڵ سوید دەپچڕێنن
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی داوای هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی جیهانی ده‌كات بۆ پچڕاندنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ سوید، له بواره‌كانی سیاسی و ئابووریدا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 20ـی 7ی 2023 عادل عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌لعه‌سوومی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی به توندی سه‌ركۆنه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی حكومه‌تی سویدی كرد له‌پای رێگه‌پێدانیان به “كه‌سێكی توندڕه‌و” بۆ سووتاندنی قورئانی پیرۆز، هاوكات داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات ده‌ستبه‌جێ و به‌په‌له ئه‌و جۆره “دوژمنكاری”ـیانه به‌رامبه‌ر به سووتاندنی قورئانی پیرۆز و پاراستنی سیمبۆڵه ئیسلامییه‌كان رابگرێت.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی هاوكات هانی وڵاتانی عه‌ره‌بی داوه بۆ پچڕاندنی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانیان له‌گه‌ڵ وڵاتی سوید و بایكۆتكردنی به‌روبومه‌كانی و قه‌ده‌غه‌كردنی گه‌شت بۆ ئه‌و وڵاته، هه‌روه‌ها به پێویستی زانیوه هه‌ڵمه‌تێكی جیهانی به سه‌ركردایه‌تی گه‌لانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی له‌پێناو فشارخستنه سه‌ر سوید بۆ راگرتنی ئه‌و جۆره پێشێلكارییانه و سووكایه‌تی پێنه‌كردنی هه‌ستی موسڵمانان و پیرۆزییه‌كانیان رابگه‌یه‌ندرێت.
رۆژی 28ـی حوزەیرانى 2023، کە هاوکات بوو لەگەڵ یەکەم رۆژی جەژنی قوربان “حاجییان”، پەنابەرێکی عێراقی لە سوید بەناوى (سەلوان مۆمیکا) لەبەردەم مزگەوتی گەورەی ستۆکهۆڵمی ئەو وڵاتە، “قورئانی پیرۆز”ی سووتاند. ئه‌و ره‌فتاره لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی کاردانەوەی لێکەوتەوە و بەشێک لە سوێدییەکانیش دژی ئەو کارە وەستانەوە.
دوای ئەو رووداوە، ئێوارەی رۆژی 29ی حوزەیرانی 2023، وەزارەتی دەرەوەی عێراق باڵیۆزی سوێدی لە بەغدا بانگهێشتکرد و “نامەیەکی تووندی ناڕەزایەتی” پێدا بەهۆی “مۆڵەتدانی دەسەڵاتدارانی شاری ستۆکهۆڵم بە سووتاندنی قورئانی پیرۆز لەلایەن ئەو پەنابەرە عێراقییەوە”.