کوردستانگرنگ

سەرجەم ئەو گەنمەی لە سایلۆ حکومییەکان وەرنەگیرابوون، وه‌رده‌گیرێن

به‌ڕێوه‌به‌ری سایلۆی هه‌ولێر: لە دوو رۆژی داهاتوودا سەرجەم ئەو گەنمەی لە سایلۆ حکومییەکان وەرنەگیرابوون، وه‌رده‌گیرێن.

سەعید عومەر بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر ڕایگەیاند، ئەو 10 هەزار تۆن گەنمەی جوتیاران کە لە سایلۆ حکومییەکان نەتواندرابوو وەربگیرێت و ئێستا لە سایلۆ تایبەتییەکان بە هەمان نرخ و بەپێی پشکنینەکان وەردەگیرێن.

گوتیشی: “تاوەکو ئێستا زیاتر لە نیوەی ئەو گەنمە وەرگیراوە و لە دوو رۆژی داهاتووشدا پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمەکە کۆتایی پێدێت”.

ئەمە لە کاتێکدایە هەفتەی رابردوو بەهۆی وەرنەگرتنی گەنمەکانیان، بەشێك لە جوتیاران گردبوونەوە و راستەوخۆ سەرۆکی حکومەتی هەریمی کوردستان هاتە سەرهێڵ و بڕیاریدا کە لە زووترین کات کێشەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران چارەسەر بکرێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button