کوردستانگرنگ

لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و بەرگری ئەمەریکا نوێ کرایەوە

سەفین دزەیی: لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتەکانی پێشمەرگە و بەرگری ئەمەریکا بۆ ماوەی 3 ساڵ نوێ کراوەتەوە.

سەفین دزەیی، پەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند، پەیوەندییەکانی هەرێمی  کوردستان لەگەڵ ئەمەریکا گرنگە بە تایبەتی لە 32 ساڵی رابردوو پتەوە بووە، “لێرەین بۆ مەبەستی دید و بۆچوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر کۆمەڵێک پێشهاتەکانی ئێستا کە لەناوچەکە هەیە، پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، پرسی هەڵبژاردن و پرسی نەوت گفتوگۆی لەسەر کرا و دیادارەکانمان دیداری چڕوپڕ بوون”.

هەروەها راشیگەیاند، لە پێنج رۆژی رابردوودا ژمارەیەک کۆبوونەوەی گرنگمان ئەنجامداوە لەگەڵ کۆنگرێس، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا و ناوەندێکی لێکۆڵینەوە و هزری، هاوکات ئەمەریکا پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بە پەیوەندییەکی پتەو و ستراتیژی وەسف دەکات.

پەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوەدا، “ئەمەریکا وەک هێزێکی سەرەکی هاوپەیمانان رۆڵێکی کاریگەری هەبووە لە یارمەتیدانی هێزەکانی پێشمەرگە لە شەری دژی داعش، سوپاسمان کرد سەبارەت بەو هاوکاریانەی کە کردویانە لە رابردوو. هەروەها لە داهاتووشدا لە ناوچەکەی ئێمە ئالنگارییەکان زۆرن و لە گۆڕاندان بۆیە بە پێویستمان زانی کەرستەکانی ژێر دەستی ئێمە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو ئالنگاریانە لە ئاستی پێویست بن لەو بارەیەش کۆمەڵێک دید و بۆچوون ئالۆگۆڕ کران”.

لەبارەی  پرۆسەی رێفۆڕم و چاکسازی لە هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان، سەفین دزەی گوتی: “ئەمەریکا پەرۆشی ئەوەن کە ئەم پڕۆسەی ریفۆڕمە لە وەزارەتی پێشمەرگە بە سەرکەوتویی کۆتایی پێبێت، بەڵام ئەوان رەچاوی بارودۆخی کوردستانیش دەکەن لەو ئالنگاریانەی کە دێنە پێش”.

گوتیشی: “ئەو لێکتێگەشنەی لەنێوان وەزارەتی پێشمەرگە و ئەمەریکا هەبوون لەبارەی هاوکارییەکانیان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە ساڵانە نوێ دەکرانەوە، بەڵام ئەمجارەیان رێککەوتنەکەی نێوانیان بۆ ماوەی سێ ساڵ نوێ کراوەتەوە، ئامۆژگاری ئەوانیش بۆ ئێمە ئەوەیە  کە بە شێوەیەکی خێراتر کارەکانی ئەم ریفۆڕمە ئەنجامبدرێت”.

لەبارەی پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و عێراق لە رێگەی بۆری جەیهانی تورکییەوە، پەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاشکرایکرد، ئەمەریکا لایەنگری ئەوەن لێکتێگەشتنێکی باش لەنێوان بەغدا و ئەنقەرە هەبێت بۆ بەردەوامبوونی هەناردەکردنی نەوت و  هەرێمی کوردستانیش بێ بەش نەبێت، “هەروەها دڵنیایان کردینەوە کە بەردەوام دەبن لە گفتوگۆکانیان لەگەڵ ئەنقەرە”.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button