
لە دهۆک کارگەیەکی بەرهەمهێنانی ئاردە و لە 12 سایلۆی جیا جیا و کارگەیەکی لێکردنی ئارد دروست دەکرێت کە توانای هەڵگرتنی 52 هەزار تۆن گەنمی هەیە.
مللەت عسمەت، سکرتێری رۆژنامەوانیی پارێزگای دهۆک رایگەیاند: بە دڵخۆشییەوە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە یەکێک لە پرۆژە گرنگ و ستراتیژییەکانی پارێزگای دهۆک لە دواین قۆناغی جێبەجێکردندایە کە کارگەیەکی بەرهەمهێنانی ئاردە و لە 12 سایلۆی جیا جیا و کارگەیەکی لێکردنی ئارد پێک دێت و توانای هەڵگرتنی 52 هەزار تۆن گەنمی هەیە.
سکرتێری ڕۆژنامەوانیی پارێزگای دهۆک ئاماژەی بەوەش دا: ئەو کارگەیە ڕۆژانە توانای بەرهەمهێنانی 500 تۆن ئاردی هەیە و پرۆژەکەش بەپێی نوێترین ستانداردی جیهانی و بەکارهێنانی ئامێری هاوچەرخ بە کوالیتیی باش جێبەجێ کراوە. ئێستا 70٪ی پرۆژەکە تەواو بووە و لە نزیکترین کاتدا دەکەوێتە خزمەت هاووڵاتییانەوە.