جیهانڕاپۆرت

گەورەترین و مەترسیدارترین سیخوڕ لە مێژوودا

سیدنی جۆرج ڕایلی، لە ساڵی 1873 لە باشووری ڕووسیا لەدایک بووە، خاوەنی 11 پاسپۆرت و 11 هاوسەری هەبوو و 7 زمانی دەزانی، کەس ناو و زمانی ڕاستەقینەی ڕایلی نازانێت، لە بەرژەوەندیی بەریتانیا لە دژی ڕووسیا و ئەڵمانیا سیخوڕی دەکرد. دەگوترێت سیخوڕی چوار وڵات بووە، کەشخەییەکەی قۆستبوویەوە بۆ فریودانی خێزانی بەرپرسە سەربازی و ئەمنییەکان بە مەبەستی بەدەستهێنانی زانیاریی گرنگ، یەکێکە لە 10 بەناوبانگترین سیخوڕ لە مێژوودا و ناوی لێنرابوو “مەزنترین و مەترسیدارترین سیخوڕ لە مێژوودا”.

رایلی توانیی نهێنی گرنگ لەسەر هێزی دەریایی ئەڵمانیا لە بەرژەوەندیی بەریتانیا بەدەست بهێنێت، بەهۆی ئەوەی بەڕێوەبەر بوو لە ئاژانسی ئەڵمانیا بۆ دروستکردنی کەشتی لە سان پیتەرسبۆرگ لە ڕووسیا دەیتوانی بگاتە شوێنی هەستیار و دانیشتن و کۆبوونەوەی گرنگ، بەهۆی پۆستەکەیەوە توانیی ئامادەی کۆبوونەوەیەکی دەستەی ئەرکانی ئەڵمانیا بێت بە ئامادەبوونی ئیمپراتۆری ئەڵمانیا و سەرجەم گفتوگۆی کۆبوونەوەکەی دا بە بەریتانیا.
لە ساڵی 1925 لەلایەن پۆلیسی بۆڵشەڤییەوە دەستگیرکرا و لە هەمان ساڵ لەسێدارە درا.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button