کوردستانگرنگ

دەروازەیەکی سنووری لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران دەکرێتەوە

وابڕیارە ئەمڕۆ پارێزگاری ورمێ بگاتە هەرێمی کوردستان و لە گەڵ پارێزگاری هەولێر کۆببنەوە و پرسی کردنەوەی خالی سنوری سیده‌كان كه ‌لە ئێستادا لە قۆناغی تەواوبووندایە، یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبونەوەکەدەبن.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند:” ئەمڕۆ  یەکشەممە 2023.7.23، محەمەد سادق معتەمدیان، پارێزگاری ئازربایجانی رۆژئاوا (ورمێ) بە یاوەری ژماره‌یه‌ک په‌رله‌مانتار و به‌رپرسانی دیکەی وڵاته‌كەی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لەخاڵی سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لەگەڵ ئێمە وەکو، پارێزگاری هەولێر و هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەیاوەری ژماریەکی دیکە لەبەڕێوەبەرە گشتییەکان له‌سه‌ر سێ تەوەری گرنگ کۆدەبێتەوە، کە یه‌كێک له‌وانە هاتنی زیارەتکارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە لە رێگەی هەرێمی کوردستانەوە بۆ کەربەلا و شوێنە پیرۆزەکانی دیکەی عێراق.

پارێزگاری هەولێر گوتیشی :” لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە جگە لە رێککەوتن سەبارەت بە کارەکانی كردنه‌وه‌ی خاڵی سنووری سیده‌كان كه ‌لە ئێستادا لە قۆناغی تەواوبووندایە، پێداچوونەوە‌ به‌ رێككه‌وتنی نێوان هەولێر و ورمێ له‌ باره‌ی جووڵە ‌بازرگانییەکانی لەخاڵی سنووری تەمەرچین – حاجی ئۆمەران گفتوگۆی سه‌ره‌كی نێوان هه‌ردوولامان ده‌بێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button