تویتەر لۆگۆ باڵندەکەی دەگۆڕێت
لە تویتێکدا مەسک دەڵێت: “لە ماوەیەکی نزیکدا ماڵئاوایی لە براندی تویتەر و دواتر قۆناخ بە قۆناخ لە هەموو باڵندەکان دەکەین.”
ئەمرۆ یەکشەممە 23/7/023 لە ئیلۆن مەسک، ژمارەیەک تویتدا ئاماژەی بەوە کردووە، لەم شەوەوە لۆگۆی تویتەر دەگۆڕێت و تا رۆژی دووشەممە، بەکارهێنەری تۆڕەکە لە سەرانسەری جیهان لۆگۆ نوێیەکی دەبینن.
لە تویتێکدا گوتی: “من حەزم لە پیتی ئێکسە.” بەڵام بیرۆکەی گۆڕینی لۆگۆکە هەر لەسەر تویتەر رەخنەی گەورەی بە دوای خۆیدا هێنا.
ئاڵن ئادەمسن، راوێژکاری بواری تەکنەلۆجی دەڵێت، گۆڕانکارییەکە جێگەی سەرسوڕمان نییە، چونکە مەسک مێژوویێکی درێژی لەگەڵ پیتی “X”دا هەیە.
ئادەمسن دەڵێت، گۆڕانکارییەکە دەبێتە هۆی سەرلێشاوانی بەشێکی گەورەی بەکارهێنەرانی تویتەر چونکە پێشتریش مەسک گۆڕانکاریی گەورەی لە تۆڕەکەدا کردووە
ئەمە لەکاتێکدایە تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو، بەڕێوەبەر جێبەجێکارە ملیاردێرەکەی تێسلا ئاشکرایکرد، “کڕینی تویتەر خێراکردنێکە بۆ دروستکردنی X، ئەپڵیکەیشنی هەموو شتێک.”
کۆمپانیای مووشەکەکانی مەسک، Space Exploration Technologies Corp دامەزراوەی تەکنەلۆژیای بۆشاییگەری، بە ناوی سپەیس ئێکس SpaceX ناوبانگی دەرکردووە.
لە ساڵی 1999ش، مەسک کۆمپانیایێکی ئۆنڵاینی بۆ ناردن و وەرگرتنی پارە بە ناوی X.com دامەزراند کە ئێستا بە PayPal دەناسرێت، هەروەها ناوی بچووکترین منداڵی ناوە X Æ A-12 کە بە “ئێکس ئاش ئەی توێڵڤ” دەخوێنرێتەوە.