جیهانگرنگ

بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ، وەزیرێک دەستی لەکارکێشایەوە

وەزیرێکی وڵاتی نیوزلەندا دوای ئەوەی تووشی رووداوێکی هاتووچۆ بوو و دواتر کە دەرکەوت کە لەژێر کاریگەری مەیدا شۆفێری کردووە، راستەوخۆ دەستی لەکارکێشایەوە.

کیری ئالان، وەزیری دادی نیوزلەندا کە تەمەنی 39 ساڵە، ئەو چوارەم وەزیرە لە کابینەکەی کریس هیپکینز، سەرۆکوەزیرانی نیوزلەندا کە لە مانگی ئازارەوە واز لە پۆستەکەی دەهێنێت، ئەمەش پێش هەڵبژاردنەکانی مانگی تشرینی یەکەم.

بە گوێرەی هەواڵێكی کەناڵی BBC، رووداوەکە شەوی رابردوو روویداوە و هیچ زیانێکی گیانی تێدا تۆمار نەکراوە، بەڵام کیری تۆمەتبار کراوە بە لێخوڕینی بێباکانە و بەرەنگاربوونەوەی هێزە ئەمنییەکان.

سەرۆکوەزیرانی نیوزلەندا لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری دادی کابینەکەی، گوتی: ئەو تێگەیشت مانەوەی لە پۆستێکی وەزاریدا ناکرێت بەردەوام بێت، بەتایبەتی کاتێک کە پۆستی وەزیری دادی پێدراوە و بە پێشێلکردنی یاسا تاوانبار کراوە.

کیری ئالان دوای دەستگیرکردنی، بۆ چەند کاتژمێرێک لە بنکەی پۆلیس رادەگیرێت و دواتر ئازاد دەکرێت، لە مانگی رابردووش لە هاوژینەکەی جیابوویەوە، رایگەیاند، کارەکانم دەریدەخەن، من باش نیم.

کیری ئالان، وەزیری دادی نیوزلەندا
Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button