کوردستانگرنگ

بەڵێنێکی دیکەی مەسرور بارزانی بۆ خەڵکی کفری جێبەجێ دەکرێت

“لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، ئەمڕۆ ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی راسپارد بەشێوەیەكی مەیدانی لە ماوەیەكی زوودا دەست بە كارەكانی لێدانی ئەو بیرانە بكرێت.”

راگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە، “لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی داواكارییەكانی هاووڵاتییانی شاری كفری، لەلایەن رێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە گوژمەی 400 ملیۆن دینار و بە زووترین كات دەست بە لێدانی پێنج بیری ئاو بۆ شاری كفری دەكرێت.”

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، ئەمڕۆ ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی راسپارد بەشێوەیەكی مەیدانی لە ماوەیەكی زوودا دەست بە كارەكانی لێدانی ئەو بیرانە بكرێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button