کوردستانگرنگ

لەهەڵەبجە شەر لەنێوان دژەتیرۆری یەکێتی و ئاسایشی یەکێتی دروست دەبێت، کوژراو هەیە

ڕووبەڕوو بوونەوە لە نێوان دژەتیرۆری یەکێتی و هێزەکانی ئاسایش ڕوویدا و کارمەندێکی ئاسایش گیانی لەدەستدا.

درەنگانی شەوی رابردوو هێزەکانی ئاسایش وەک شەوانی دیکە مەفرەزەکانیان بەنێو شاری هەڵەبجەدا بڵاوکردبووەوە، کۆمەڵێک ماتۆڕسوار کە سەر بە دژەتیرۆری یەکێتیین کەوتوونەتە دوای مەفرەزەکانەوە.

لەوکاتەدا مەفرەزەکانی ئاسایش داوای وەستان و پشکنینیان لێدەکەن یەکێک لە ماتۆڕسوارەکان کە سەر بە هێزەکانی دژەتیرۆری یەکێتییە تەقە لە ئاسایشەکان دەکات و کارمەندێکیان بە ناوی سۆران جەلال عەلی شاوەیس، بریندار دەبێت، دواتر بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا،

ئەو کارمەندەی ئاسایش کە کوژراوە خەڵکی سەیدسادقە و خێزاندارە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button