
لە ئەنجامی دەمەقالی لەنێوان دوو کەس، شەر دروستبووە و کەسێکیان بە چەقۆ کوژرا.
سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە میدیاکانی رایگەیاند، ئەمڕۆ لە مەیدانی ئاژەڵانی شاری سلێمانی لە نێوان دوو کەسدا دەمەقاڵێ و شەڕ دروستبووە، لە ئەنجامی شەڕەکەدا کەسێک بە چەقۆ کوژراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا تەرمەکەی رەوانەی بنکەی پزیشکی داد کراوە و “دوای لێکۆڵینەوەی زیاتر لەسەر رووداوەکە زانیاری زیاتر دەخەنە ڕوو.”
Facebook Comments Box



