
وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد کە بە فەرمانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان هەنگاوەکانی هێنانەکایەوەی قەزای خورماڵ دەست پێدەکات.
ئەمشەو یەکشەممە 30/7/2023، وەزارەتی ناوخۆ لە راگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە: “دوای ئەوەی دانیشتوانی ناحیەی خورماڵ لە ڕێی کەمپەین و داواکارییەکانیان، داوای بەقەزاکردنی ناحیەکەیان بەرز کردەوە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان فەرمانی بە وەزارەتی ناوخۆ کرد کە بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگای هەڵەبجە، دەست بە ڕێکارە کارگێڕییەکان بکەن و ئامادەکارییەکان بۆ هێنانە کایەوەی قەزای خورماڵ تەواو بکەن.”
ئاماژە بەوەش دراوە: “لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکوومەت، لە بەیانی ڕۆژی دووشەممە 31/7/2023ەوە وەزارەتی ناوخۆ ڕێکارە کارگێڕییەکان و هەنگاوی کرداری هێنانەکایەوەی قەزای خورماڵ دەست پێ دەکات.”
Facebook Comments Box



