جیهانکوردستانگرنگ

پەیامێک کە مەسرور بارزانییەوە

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: پێشوازی لە بەجینۆسایدناساندنی ئێزدییەکان لەلایەن بەریتانیاوە دەکەم.

رۆژی سێشەممە 1ـی 8ی 2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا رایگەیاند، پێشوازی لە بڕیاری بەجینۆسایدناساندنی تاوانەکانی داعش لە دژی ئێزدییەکان لەلایەن بەریتانیا دەکەم، ئەمە دانپێدانانێکی دادپەروەرانەیە لە بەرامبەر تاوانێکی قێزەون و رابردوویەکی پڕ لە ئازار.

مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەشکردووە، خوشک و برا ئێزدییەکانمان توانییان بەسەر ئەم تاوانەدا زاڵبن و بەهێز بمێننەوە، ئێمە هاوشان لەگەڵ گەلە سەربەرزەکەمان لە ساڕێژبوون و دووبارە بوونیادنانەوە دەوەستین.

ئەو پەیامەی مەسرور بارزانی لەدوای ئەوەهات، وەزارەتی دەرەوەی حکومەتی بەریتانیا لە بەیاننامەکەیدا تاوانی کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی بەجینۆسایدناساند.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button