کوردستانگرنگ

پلەکانی گەرما دادەبەزن

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینی کەشوهەوای بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ پێنجشەممە 3/8/2023 ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرما بە نزیکەی 1 تـــــا 2 پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

کەشناسی لەبارەی کەشوهەوای سبەی رایگەیاندووە، سبەی هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەى گەرما کەمێک بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 44 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 41 پلەى سیلیزى

دهۆک : 41 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 46 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 44 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 31 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 43 پلەى سیلیزى

سۆران : 42 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 47 پلەى سیلیزى

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button