
بەهۆی ئەوەی حكومەتی عێراق لە 10/7/2023 پشكی هەرێمی كوردستانی لە پێدانی بەنزین بڕیوە، قەیرانی كەمیی خستنەڕووی بەنزینی لێکەوتۆتەوە.
دوێنێ چوارشەممە 2/8/2023، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان رایگەیاندبوو، لە چوارچێوەی هەوڵەکانیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمبوونەوەی بەنزین و دابەزاندنی نرخەکەی، بڕی 540,000 لیتر بەنزین گەیشتە هەرێمی کوردستان و لە بەنزینخانەکان بە نرخی 750 دینار دابەش دەکرێت.
راگەیەندراوێکدا وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان رایگەیاند: دوای ئەوەی دوێنێ 540,000 لتر بەنزین گەیشتە هەرێمی کوردستان، وا بڕیارە 1,512,000 لیتری دیکەش بگات.
Facebook Comments Box