کوردستانگرنگ

پرۆژەیەکی گرنگ بۆ ھاوڵاتیان ڕاگەیاندرا

ئەمرۆ پێنجشەممە 3/8/2023، بە بیرۆکە و ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردنەوە و خستنەکاری سیستەمی ئەلکترۆنی بۆ تۆمارکردنی سکاڵای هاووڵاتیان ڕاگەیاندرا.

لەم بارەیەوە ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ”ئەو پڕۆژەیە بیرۆکەی مەسرور بارزانییە و لەسەر ڕاسپاردەی جەنابیان پڕۆژەکە جێبەجێ کراوە، ئەوەش هەنگاوێکی دیکەی بەئەلکترۆنیکردنی حکوومەتە بۆ نەهێشتنی ڕۆتین و زیاتر نزیکبوونەوەی هاووڵاتییان و دامەزراوەکان لە یەکتری.

ئاماژەی بەوەش دا: لەمەودوا هاووڵاتییان لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەتوانن سکاڵاکانیان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بگەیەننە لایەنی پەیوەندیدار.

فەرمانگەی تەکنەڵۆجیا و زانیاری و فەرمانگەی یاسایی سەر بە ئەنجوومەنی وەزیرانمان کرد، بۆ هەوڵ و ماندووبوونیان بۆ دامەزراندنی ئەم سیستەمە، دواتر وەک تاقیکردنەوە بە شێوەی کرداری هەنگاوەکانی تۆمارکردنی سکاڵامان جێبەجێ کرد.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

Back to top button