
دەقی راگەیەنراوەکەی دژە تیرۆری کوردستان لەبارەی بەئامانج گرتنی ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکە:
چەمچەماڵ.. فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکە دەکاتە ئامانج و بەهۆیەوە بەرپرسێکی سەربازیی پەکەکە کوژراو و چەکدارێکیش بریندار بوو
بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی ئابی 2023، کاتژمێر 9:30، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی لە نزیک ناحیەی ئاغجەلەری سەر بە قەزای چەمچەماڵ کردە ئامانج و، بەهۆیەوە بەرپرسێکی سەربازیی پەکەکە کوژراو و چەکدارێکیش بریندار بوو.
Facebook Comments Box



