رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ

لە عێراق ئەپلیکەیشنی تێلیگرام قەدەغە دەکرێت

ئەمڕۆ یەکشەممە، 06-08-2023، وەزارەتی گەیاندنی عێراق رایگەیاند، لەسەر داوا و پێشنیازی دەسەڵاتە باڵاکان و پەیوەندیدار بە ئاسایشی نیشتمانییەوە، بڕیاریان دا بە قەدەخەکردنی تێلیگرام.

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی عێراق، له‌باره‌ی هۆكاری داخستن و فیلته‌ركردنی ئه‌پڵیكه‌یشنی تێلیگرام له‌ عێراق، ڕایگەیاند، ڕاگرتنی تێلیگرام، له‌سه‌ر ڕێنوێنیی ده‌سه‌ڵاته‌ باڵاكانی په‌یوه‌ند به‌ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌یه‌، كه‌ بۆ پاراستنی زانیاریی كه‌سیی خه‌ڵكه‌ و كه‌ له‌و ئه‌پڵیكه‌یشنه‌وه‌ دزه‌ی پێ كراوه‌، ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاسایه‌.

ئاماژە بەوەشکراوە، كه‌ چه‌ند جاریش كۆمپانیای خاوه‌نی تێلیگرام له‌وه‌ ئاگادار كراوه‌ته‌وه‌، كه‌ ئه‌و سه‌كۆیانه‌ دابخه‌ن كه‌ ده‌بنه‌ هۆی دزه‌پێكردنی زانیاریی دامه‌زراوه‌ی فه‌رمیی ده‌وڵه‌ت و زانیاریی تایبه‌تیی خه‌ڵكه‌، ئه‌وه‌ش مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌لامه‌تیی كۆمه‌ڵگه‌ دروست ده‌كات، به‌ڵام كۆمپانیاكه‌ هیچ وه‌ڵام و به‌ده‌مه‌وه‌چوونێكی بۆیان نه‌بووه‌.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button