جیهانرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ

هەزاران سەربازی ئەمریکی گەیشتنە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

چوارچێوەی پلانێكی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا زیاتر لە 3 هەزار دەریاوان و سەربازی ئەمریكی گەیشتوونەتە دەریای سوور لە كە كەشتیی هێرشبەری (ئاوی – وشكانی) و كەشتیی هەڵگری تانك و ئۆتۆمبێلی سەربازییان پێیە.

لەمبارەیەوە رۆژنامەی (الشرق الاوسط) لە زاری براد كوپەر، فەرماندەی هێزە دەریاوانییەكان لە فەرماندەیی ناوەڕاست و كەشتیگەلی پێنجەمی ئەمریكا ئاشكرای كرد كە ئەمریكا بە نیازە لەگەڵ هاوبەشەكانی، 100 كەشتیی بێكەشتیوان لە كۆتایی هاوینی 2023 لە ئاوەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بڵاو بكاتەوە كە ئەو كەشتییانە بە زیرەكیی دەستكرد كار دەكەن و توانایەكی بەرزی چاودێری و گەڕانیان لەسەر ئاو و ژێر ئاو هەیە و دەتوانن چاودێریی دەیان كیلۆمەتر بكەن، جگە لەوەی خێراییەكی زۆریان بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ هەڕەشەكان هەیە.

جەختی لەوەش كردۆتەوە كە ئاسایش و سەقامگیریی ڕێڕەوە ئاوییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەشێكن لە دڵی ئابووریی جیهان و جووڵەی بازرگانی، بۆیە هەر چالاكییەك كە ببێتە هۆی تێكچوونی سەقامگیریی ئەو ڕێڕەوانە، لەنێویاندا (قاچاخچێتیی چەك، قاچاخچێتیی ماددەی هۆشبەر، چەتەگەری و هەر هەڕەشەیەكی دیكە)، هەڕەشەن لەسەر جووڵەی بازرگانی و ژێرخانی كەنارەكان و كاریگەرییەكی قووڵیش لەسەر جیهان دروست دەكەن.

ڕوونیشی كردۆتەوە، ڕێڕەوە ئاوییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕووی جوگرافییەوە ئاڵۆزن و هیچ دەوڵەتێكی ناوچەكە بە تەنیا ناتوانێت لە ڕێگەی هێزە دەریاوانییەكەیەوە ئەو ڕێڕەوانە كۆنتڕۆڵ بكات.

شارەزایانی سەربازی و یاسای نێودەوڵەتی لە زیادكردنی هێزەكان بە گومانن و پێشبینیی ئەوە دەكەن كە ئەم زیادكردنەی هێزەكانی ئەمریكا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە ئامانجی ڕووبەڕووبوونەوەی هەندێك لە نەیارەكانی ئەمریكایە لە ناوچەكە كە ئێران لە ڕیزی پێشەوەی ئەو نەیارانەی ئەمریكا دایە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button