کوردستانگرنگ

بە فەرمانی مەسرور بارزانی منداڵە سوتاوەکە چارەسەردەکرێت

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، فەرمانی کرد هەرچی پێویستە بۆ چارەسەری نورا ئەنجامبدرێت.

رۆژی دووشەممە (7ـی ئابی 2023) سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەمانگی رابردوو منداڵێکی تەمەن دوو ساڵان بە ماددەیەکی سوتێنەر جەستەی سوتێندرابوو، نوسینگەی تایبەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییان هەبووە و بەردەوام لەسەر هێڵن بۆ دڵنیابوون لەباری تەندروستی و ڕێکارەکانی چارەسەری و راسپاردەی بەڕێزیان کە چی پێویست بێت بۆی ئەنجام بدرێت.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، وەزارەتی تەندروستی بەزوویی لەسەر هێل بووە لەگەڵ نەخۆشخانە، چەندین نەشتەرگەری سەرەتایی بۆ ئەنجام دراوە و ئامادەکاری دەکرێت بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکی گەورە و دڵنیاییشیدا لەوەی ئێستا باری تەندروستی ئەو منداڵە جێگیرە و هەرچی پێویست بێت بۆی ئەنجام دەدرێت.

رۆژی (24ـی تەمموزی 2023) دوای ئه‌وه‌ی نورا عه‌باسی ته‌مه‌ن دوو ساڵان، له‌لای داپیری و مامی جێده‌هێڵدرێت، به‌ تێزاب ده‌سووتێندرێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button