
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی محەمەد حاجی مەحمود کرد.
ئەمەش دەقی پیرۆزبایەکەی مەسرور بارزانی:
بەڕێز محەمەدی حاجی مەحمود ، سکرتێری گشتیی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان
بە بۆنەی چل و حەفتەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و سەرکردایەتی و گشت ئەندام و لایەنگرانی پارتە تێکۆشەرەکەتان دەکەم وهیوای پێشکەوتن و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان،ڕۆڵێکی دیاری لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا هەبووە و ئومێدەوارم لەگەڵ هەموو لایەنە کوردستانییە نیشتمانپەروەرەکان، بەردەوام بێت لە بەرگریکردن لە مافە ڕەوا و دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و دەسکەوتە نیشتمانییەکان.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2023/8/8



