
بەگوێرەی پێشبینیەکانی شارەزایەکی کەشناسی، سبەی چوارشەممە ٩/٨/٢٠٢٣ لەبەشێک لەناوچەکانی کوردستان، باران دەبارێت.
ئاراس جهبار شارهزای كهشناسی ڕایگهیاند: سبەی چوارشەم لە ئەنجامی زیادبوونی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی وەرزی گەرما، پلەکانی گەرما لە زۆرێکی ناوچەکاندا بەراورد بە ئەمڕۆ بەرێژەی 1 پلە بەرزتر دەبێتەوە و لەئەنجامی بەرزبوونەوەی رێژەی شێ گەرمی ھەستپێکراو زیاتر ئەبێت.
ڕاشیگهیاند: لە ئەنجامی ھەوای سارد لە بەرزاییەکانی سەرەوەدا و گونجاوی دۆخەکە بۆ چربوونەوەی ھەور، کاتەکانی ئێوارە ئاسمانی ناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و باکوری گەرمیان بە زۆری دەگۆڕێت بۆ نیمچەھەور و ھەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری بارانبارین و ھەورەبروسکە لە ھەندێ ناوچەدا بۆ ماوەیەکی کورت.
شارهزاكهی كهشناسی بهرزترین پلهكانی گهرمای پێشبینیكراوی سبهی چوارشهمی شارهكانی بهمشێوهی خوارهوه دیاری كرد:
ھەولێر: 46 پلە
سلێمانی: 43 پلە
دھۆک: 45 پلە
ھەڵەبجە: 44 پلە
کەرکووک: 47 پلە
گەرمیان: 49 پلە



