کوردستانگرنگ

لە پرسەیەکدا نزیکەی 30 ملیۆن دەدزرێت

لە قەزای کەلار پیاوێکی تەمەن 33 ساڵە، نزیکەی 30 ملیۆن دینار لە پرسەیەکدا دەدزێت.

رۆژی سێشەممە 8/8/2023، پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند: تۆمەتبارێکمان دەستگیرکرد، کە 28 ملیۆن دیناری لە پرسەیەکدا لە کەلار دزیبوو.

ڕاشیگەیاند، تۆمەتبارەکە دانیشتووت ناحییەی گەڵاڵەیە و لەدایکبووی 1990، کە لەنێوان قەزای کەلار بۆ ناحییەی گوڵاڵە دەستگیرکراوە و سەرجەم پارە دزراوەکەی لێ وەرگیراوەتەوە.

پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند: دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتبار دانی بەتاوانەکەدا ناوەو لە ئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 446 بەندکراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button