
ئەمرۆ هەینی ١١/٨/٢٠٢٣ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی د.فوئاد مەعسووم کرد، بەبۆنەی کۆچی دوایی ڕووناک عەبدولواحد ی هاوژینی.
دەقی پرسەنامەکەی مەسرور بارزانی:
بەڕێز د.فوئاد مەعسووم :
بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی هاوژینی بەڕێزتان، خوالێخۆشبوو خاتوو ڕووناک عەبدولواحید-م بیست .
پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم. خوای دلۆڤان ، گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە ئێوە ببەخشێت .
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
Facebook Comments Box



