رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ

چه‌كی دژه ‌فڕۆكه‌ له‌ سه‌ربانی باڵاخانه‌ و فه‌رمانگه‌کانی بەغدا دانران

به‌پێی ئه‌و ڤیدیۆ و وێنه‌ و زانیارییانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ بڵاو كراونه‌ته‌وه‌، چه‌كی قورس له‌سه‌ربانی باڵاخه‌ حكوومییه‌كانی به‌غدای پایته‌ختی عێراق دانراوه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به‌ سكای نیوزی راگه‌یاندووه‌: كه‌ دۆشكه‌ و چه‌كی دژه‌فڕۆكه‌یان له‌ سه‌ربانی باڵاخانه‌ و فه‌رمانگه حكوومییه‌كانی به‌غدا، بۆ پارێزگاری له‌ دۆخی ئاسایشی به‌غدا داناوه‌.

ئه‌حمه‌د شه‌ریف، شاره‌زای سه‌ربازی رایگه‌یاندووه‌: دانان و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كانه‌، له‌ چوارچێوه‌ی دروستكردنی پشتێنه‌یه‌كی ئه‌منییه‌ بۆ هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ و ئه‌گه‌رێك.
هه‌روه‌ها له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و ڕێكارانه‌دا بوو، كه‌ هاوكاتی سه‌ردانی وه‌زیری به‌رگریی عێراق بۆ ئه‌مریكا گیرانه‌ به‌ر.

هاوكات ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ له‌ ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی سووریا پێكدادانی سه‌ربازی دروست بێ، دووریش نییه‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا گیرابێته‌ به‌ر، نه‌كا له‌ لایه‌ن گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی عێراقه‌وه‌، كاردانه‌وه‌یه‌ك بنوێندرێ.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button