رۆژهه‌لاتی ناوهراستکوردستانگرنگ
پێدانی دۆلار به هاوڵاتیانی ئاسایی ڕاگه‌یه‌ندرا
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق دا، محه‌ممه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، بڕیاریدا له‌مه‌ودوا به پاڵپشتی وه‌زاره‌تی دارایی دۆلار بده‌ن به هاوڵاتیانی ئاسایی.
وه‌زاره‌تی دارایی له ڕاگه‌یه‌ندراوێك دا ڕایگه‌یاند،” له‌مه‌و دوا دۆلار ده‌ده‌ین به هاوڵاتیانی ئاسایی، هه‌ر هاوڵاتییه‌ك ده‌توانێت مانگانه ١٠٠٠ دۆلار به نرخی بانكی ناوه‌ندی بكڕێت”.
له درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی دا هاتووه ده‌ڵێت، ” سه‌ره‌تای پێدانی دۆلار به هاوڵاتیانی ئاسایی له به‌غداوه ده‌ستپێده‌كات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش (٣) په‌نجه‌ره‌ی فرۆشتنی دۆلار به هاوڵاتیانی ئاسایی ده‌كرێنه‌وه، دواتر له پارێزگایه‌كانی دیكه‌ش ده‌ستپێده‌كات”.
Facebook Comments Box