کوردستانگرنگ

ڕونکردنەوەی بانکی ناوەندی هەرێم، سەبارەت بە وەرگەڕانی ئوتومبێلێکی گواستنەوەی پارە

بانکی ناوەندی هەرێم/ سلێمانی، سەبارەت بە وەرگەڕانی ئوتومبێلێکی گواستنەوەی پارە لە ناوچەی چیمەنی سەر بەپارێزگای کەرکوک، ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

دەقی ڕونکردنەوەکە:
لەچەند پەیج و دەزگایەکی ڕاگەیاندن هەواڵێک دەربارەی وەرگەڕانی ئوتومبێلێکی گواستنەوەی پارە لە ناوچەی چیمەنی سەر بەپارێزگای کەرکوک بڵاوکراوەتەوە، کە ئەو ئوتومبێلە پارەی لە بەغداوە بۆ بانکی ناوەندی هەرێم / سلێمانی گواستۆتەوە.

بۆ ڕای گشتی و سەرجەم ڕاگەیاندنەکانی ڕوون دەکەینەوە هیچ بڕە پارەیەک بەناوی مووچەی فەرمانبەران یان پارەی گەنمی جوتیاران ڕاستەوخۆ لە بەغداوە بۆ سلێمانی نەهاتووەو ئەو ئوتومبێلەی باس کراوە هیچ پەیوەندیەکی بەبانکی ناوەندی هەرێم / سلێمانیەوە نییە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button