رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

رۆژنامەنوسێکی عێراقی گرندەڵیەکی شاسوار و خوشک و براکەی ئاشکرا دەکات

لە نوێترین قۆڵبرینەکانی شاسوار عەبدولواحید و براکەیدا، شوقەیەک دەفرۆشن لەکاتێکدا ئەو باڵەخانەیە لە پلانی پرۆژەکەدا بوونی نییە و وەهمییە.

قەحتان عەدنان، راگەیاندکاری بەناوبانگی عێراقی لە نوێترین پرۆگرامی خۆیدا پەردە لەسەر گەندەڵیەکی گەورەی شاسوار عەبدولواحید و بنەماڵەکەیان هەڵدەداتەوە و ئاماژە بەوە دەکات کە لە ساڵی 2020 ەوە دەبوو بەشی دووەمی پرۆژی نیشتەجێبوونی (مەحەبە) لە بەغدا رادەستی بەشداربوان بکەن، بەڵام تا ئێستا بەبیانووی جۆراوجۆر پرۆژەکەیان ئەنجام نەداوە

پرۆژەکە کە لەسەر ناوی (نزار عەبدلواحید)ی برای شاسوار عبدولواحید و سروە عەبدلواحید ئەنجام دراوە، ئەوەی کە ئاشکراش بووە ئەوەیە لەو پرۆژەیەدا شوقەی باڵەخانەی ژمارە 9 یان فرۆشتووە بە خەڵک، لەکاتێکدا ئەو باڵەخانەیە لە پلانی پرۆژەکەدا بوونی نییە و وەهمییە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button