
ئەمرۆ پێنجشەممە رێکەوتی 17-8-2023 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و دکتۆر ئاراس حەسۆ میرخان بەرپرسی وەبەرهێنانی ( پ د ك ) و بەرپرسی لقی 24 ی سەفین و قائیمقامی قەزای شەقڵاوەو بەرێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی هەولێرو بەرێوەبەی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێرو ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەفسەرانی هاتوچۆ لە رێورەسمێکدا بەڕێوەبەرایەتی بەشی هاتووچۆی شەقڵاوە سەنتەری پشکنین (هەزەی )شەقڵاوەی کردەوە.

لە وتەیەکدا پارێزگاری هەولێر باسی لەگرنگی ئەو کارە کردەوەو دووپاتیکردەوە کەوا لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا، كابینهی نۆیهمی حكوومهتی ههریمی كوردستان، به سهرۆكایهتی بەرێز مهسرور بارزانی، کاری زۆری بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکان لە بواره جیاوازەکان کردووە ،بەتایبەت ئەو بوارانەی پەیوەندیان بە بەرژەوەندی گشتی و سەلامەتی هاوڵاتیانەوە هەیە، بواری هاتوچۆش لە گرنگترین ئەو ئەولەویاتانە دێتە هەژماردن كه سەرجەم ئەوانەش بوونهته هۆی زیاتر بووژانەوە و بەهێزکردنی ژێرخانی هەرێمی کوردستان.

پارێزگاری هەولێر جەختی کردەوە کە ئەم پرۆژەیە سوودێکی زۆری هەیە بۆ شەقڵاوەو دەورووبەری هەروەها لۆدی قەرەباڵغی لەسەر هەولێر کەمتر دەکاتەوە و بۆ ئەم مەبەستە نزیکەی دووملیارو نیو دينارى بۆ تەرخان کرا.

شایەنی باسە پشکنین (هەزەی)شەقڵاوە (pvi) تایبەتە بە مەرجەکانی توندوتۆڵی ئۆتۆمۆبیل، کە لەلایەن ئەفسەر و کارمەندانی هاتووچۆو بەڕێوە دەچێت، پشکنینەکان وەک پشتڕاستکردنەوەی ژمارەی لاشەی ئۆتۆمۆبیل و ژمارەی ساڵیانەیە.
