
بکوژی ئەو گەنجە دەستگیر کرا کە ھەفتەی رابردوو، شۆفێرێکی تاکسی لە کەرکوک ونبوو، دوای چەند رۆژێک تەرمەکەی لە نزیک لەیلان دۆزرایەوە.
پۆلیسی کەرکوک بڵاویکردەوە، دوای دۆزینەوەی تەرمی شۆفێری ئەو تاکسییەی سەرەتای ئەم ھەفتەیە کوژرا، کە تەرمەکەی شوێنەواری چەقۆی پێوەدیاربووە، فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک، تیمی لێکۆڵینەوەی تاوانی کەرکوک راسپارد بۆ لێکۆڵینەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای لێکۆڵینەوە لە ماوەی ٧٢ سەعاتدا بکوژی ئەو شۆفێرەیان دەستگیرکردووە و دانیناوە بە تاوانەکەیدا و پاڵنەرەکەشی بۆ تۆڵەکردنەوە لە کێشەیەکی پێشتر گەڕاندووەتەوە.
ھەفتەی رابردوو، شۆفێرێکی تاکسی لە کەرکوک ونبوو، دوای چەند رۆژێک تەرمەکەی لە نزیک لەیلان دۆزرایەوە.
Facebook Comments Box



